پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، “بەلەمێک بە 25 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی تورکیاوە خۆی گەیاندووەتە دورگەی لیسڤۆس لە یۆنان”.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ئەو کۆچبەرانە 17 منداڵیان لەگەڵدا بووە کە هەندێکیان تەمەنییان زۆر کەم بووە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە.
دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کۆچبەرانە لە ترسی دیپۆرتکردنیان بۆ تورکیا، شەو و ڕۆژێک لەو دورگەیە لەبەر سەرمادا ماونەتەوە”.
ئەوەش هاتووە، کۆچبەرەکان داوای هاوکاری و فریاگوزارییان کردووە و دواتر سەرجەمییان لەلایەن UNHCRەوە ڕزگارکراون.