پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات ئەو کەسانەی هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و هاوڵاتی بەریتانین دەستگیرنەکرێن.
وتەبێژی ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، داوایەکی بەپەلەمان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانەی ئێرانین و خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانین.
وتیشی، نابێت ئەم پرسە بۆ کاریگەری و کاری دیپلۆماسی بەکاربهێنرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند، چەند کەسێکیان بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستگیرکردووە.