هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیتکۆین

پۆڵەتیک پرێس

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی بەجۆرێک گەیشتە زیاتر لە 35 هەزار دۆلار.

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی بیتکۆین، ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر ئاماژەی بەوەکرد، وەبەرهێنەران گرەو لەسەر ئەم دراوە دەکەن و پێیانوایە لە داهاتوودا لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت.

خواست لەسەر ئەم دراوە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو زیادیکرد، کاتێک کۆمپانیای “PayPal” دەستیکرد بە خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتن بە دراوی ئەلیکترۆنی.

هاوکات، یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی ئەم دراوە ئەوەیە کە سەر بە هیچ دامەزراوەیەکی دارایی نییە و ناوەندێکی بەرپرس دەستی بەسەردا نەگرتووە.

لە 18ی کانوونی دووەمی 2017، بەهای دراوی بیتکۆین گەیشتە 20 هەزار دۆلار، بەڵام ئەم مانگە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا بەهاکەی 35 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا