پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی نیسان، وەزیری بازرگانی عێراق، وردەکاریی نوێی دەربارەی پڕۆژەی”نانی پاڵپشتیکراو”ی خستەڕوو، کە گۆڕینی ئاردە بۆ سەموون بۆ ئەو کەسانەی ئارەزومەندن.
ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، دەستپێشخەری گۆڕینی پشکی ئارد بە پڕۆژەی نانی پاڵپشتیکراو ئارەزوومەندانە دەبێت و بڕیارەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە دراوە، لەسەر بنەمای ئەوەی بەشێکی زۆر لە خێزانەکانیان بەنرخێکی کەم بەشەئاردی مانگانەیان بە بریکارەکانی خۆراک دەفرۆشن.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێک 120 سەموون یان 90 نانی پێدەدرێت بەشێوەی ڕۆژانە واتە ڕۆژانە بۆهەرکەسێک چوار سەموون دەدرێت.
جەختیکردەوە، ئەو پڕۆژەیە ئارەزوومەندانەیە و لەناوچە دەوڵەمەندەکانەوە دەستپێدەکات و هەرخێزانێک بیەوێت بەشێوەی نان و سەموون وەریبگرێت ئەوا لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنیەوە بۆی دەکرێت.