بێگەرد تاڵەبانی: حکومەتی عێراق هەموو ساڵێک ستەم لە جوتیارانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بەداخەوە حکومەتی عێراق هەموو ساڵێک لە وەرگرتنی گەنم ستەم لە جوتیارانی هەرێم دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ساڵێک حکومەتی عێراق ڕێژە بۆ جوتیارانی هەرێم دیاریدەکات، لەکاتێکدا جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەشێوەیەکی ئازادانە گەنمەکەیان ڕادەست دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە چەندین مانگە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە پەیوەندی و دانوستانداین، بڕیاردراوە 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت کە زۆر کەمە بەرامبەر بە ڕێژەی بەرهەمهێنان.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو ‏لە رۆژی پێنجشەممە 25-05-2023 دەرگای سایلۆكان بۆ ‏وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێتەوە و بۆ یەك تۆن گەنم 850 هەزار ‏دینار دیاریكراوە.‏

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا