“ئەمریکا دەترسێت کۆمەڵە چەکدارەکان لەناو عێراقدا بکاتەئامانج”

پۆڵەتیک پرێس

هەیسەم حەسون، شارەزای سەربازی و ستراتیژی سوری رایگەیاند، ئەمریکا دەترسێت رێکخراوە چەکدارییە عێراقییەکان لەناو خاکی عێراقدا بکاتەئامانج.

هەیسەم حەسون بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمریکا لە ترسی هەڵگیرسانی شۆڕش دژی مانەوەی هێزەکانی لەناو خاکی عێراق، ناوێرێت لەناو ئەو وڵاتە هێرش بکاتەسەر رێکخراوە چەکدارییە عێراقییەکان.

وتیشی: هەر بۆیە لەناو خاکی سوریا ئەمریکا هێرشی کردووەتەسەر ئەو کۆمەڵە چەکدارە عێراقییانەی سەربە ئێرانن و لو سوریا کاردەکەن.

ئێوارەی پێنجشەممە پنتاگۆن رایگەیاند، بەرگری ئاسمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا راستەوخۆ بۆردومانی بنکەیەکی سەربە کۆمەڵە چەکدارەکانی عێراقی کردووە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا