دادگای ئەوروپی سەرکۆنەی تورکیا دەکات

ئەم بابەتە 18 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ سێشەممە  بۆ دوو دۆسیەی جیاواز سەرکۆنەی تورکیای کردو ڕایگەیاند، ئەنقەرە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.

دادوەرانی دەستەی دادوەری ئەنجوومەنی ئەوروپا، لەبارەی دۆسیەی یەکەم بە کۆی دەنگ و لەبارەی دۆسیەی دووەمیش بە زۆرینەی دەنگ، دەنگیان دا لەسەر ئەوەی تورکیا پێشێلی مادەی ١٠ رێککەوتنی ئەوروپای بۆ مافی مرۆڤ کردووە کە تێیدا مافی مرۆڤ پارێزراوە.

دۆسیەی یەکەم کە تورکیای بە پێشێلکاری مافی ئازادی ڕادەربڕین تۆمەتبار کردووە، ئەو فەرمانە دادوەرییەیە کە حکومەتی ئەنقەرە بۆ بانو جۆڤینی دەرکردووەو لە فەرمانەکەدا رێگری دەکات لەوەی ئەو رۆژنامەنووسە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی هەر زانیارییەک سەبارەت بە دۆسیەکانی چوار وەزیر بڵاو بکاتەوە کە پێشتر کاری لەسەر کردوون.

لە دۆسیەی دووەمیشدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە تورکیا پێنج هەزار یۆرۆ وەک قەرەبووی مەعنەوی و چوار هەزار یۆرۆش بۆ تێچوون و خەرجیەکان بداتە پەرلەمانتاری هەدەپە فلیز کریستیچۆغلۆ دەمیر، کە لە ساڵی ٢٠١٦  دا پارێزبەندی پەرلەمانتاری لێ سەندرایەوە.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک