خولی كیمیایی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، سریەی كیمیایی لە بەڕێوەبەرایەتی رشتەكان خولێكی دوو مانگیی بۆ تەواوی هێزە پیادەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كردووەتەوە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، فێرگەی سریەی كیمیایی لە بەڕێوەبەرایەتی رشتەكان، خولێكی دوو مانگیی بۆ تەواوی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و بنكەكانی مەشقی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كردووەتەوە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خولەكە لە 2ی ئەم مانگە كراوەتەوە و تا 30 مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و مامۆستایان و راهێنەرانی وانەبێژ لەو خولەدا‌، لە ئەفسەرانی سەر بە فێرگەی سریەی كیمیایی پێكهاتوون و ئاستێكی بەرزی زانستییان لە بوارەكەدا هەیە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هێما بەوەكراوە، ئەو پێشمەرگانەی بەشداری لە خولەكەدا دەكەن، بڕوانامەی بەشداربوون و دەرچوونیان پێ دەدرێت و دوای تەواوكردنی خولەكە، دەتوانن لە ناو یەكە سەربازییەكانیان ئەركی پاراستنی پێشمەرگە و هاووڵاتییان لە هەر هێرشێكی كیمیایی بگرنە ئەستۆ و مافی ئەوەشیان دەبێت، لە داهاتوودا وانەكانی ئەو زانستە لە هەمان رشتە بە پێشمەرگەكان بڵێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا