٪٧٥ی قوربانیانی کۆرۆنا بەدەست نەخۆشی لەبیرچوونەوەوە ناڵاندوویانە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ٪٧٥ی ئەو کەسە بەتەمەنانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەدەست کێشەی لەبیرچوونەوەوە ناڵاندوویانە.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، ئەو توێژینەوەیە دەریخستووە، ئەو کەسە بەتەمەنانەی بەدەست نەخۆشی لەبیرچوونەوەوە دەناڵێنن چارەکێکی رێژەی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە بەریتانیا و وێڵز، لەسەر ئاستی جیهانیش، سێ چارەکی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە بەو ڤایرۆسە مردوون.

ئەوەش هاتووە، رێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و بەدەست نەخۆشی لەبیرچوونەوەوە ناڵاندوویانە، ٪٣١ی سکۆتلەندا و ٪١٩ی ئیتاڵیایان پێکهێناوە، لەکاتێکدا ٪٨٦ی ئەو کەسانە لە ٦٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بوون.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی رۆژی جیهانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە “Alzheimer” لە ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێک، حکومەت و لایەنە جیاجیاکان دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی هۆشداری بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەو کەسانەی بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا