پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی تشرینی دووەم، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ژمارەی پڕۆژەکانی بۆ ئەمساڵ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاگەیاند.
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان کە سنورێکی بەرفراوانی هەیە، جگە لە ناو سەنتەری قەزای دوکان و بازیان، ناحیەکانی خدران، سورداش، پیرەمەگرون، خەلەکان، بنگرد لەخۆدەگرێت و لە مساڵدا به بڕی نزیکەی یەك ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار پرۆژە جێبەجێکراوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ناحیەی خدران پڕۆژەکان بریتی بوون لە، دانانی محویلە بۆ گەڕەکی گەرمکان بە گوژمەی 29.806.593 دینار، لە ناحیەی خەلەکان، دانانی محویلە بۆ گوندی عالیقە بە گوژمەی 24.872.445 دینار، دانانی محویلە بۆ گوندی شێخ منسوریان بە گوژمەی 26.854.254 دینار، گواستنەوە و نۆژەنکردنەوەی محویلەی گوندی مێرگەپاشا بە گوژمەی 12.101.331 دینار، گواستنەوەی ئۆنلۆد لهسەر ھێڵی 33 کهی ڤی لە گوندی باداوان بۆ گوندی رووبار بەگوژمەی 11.129.939 دینار و گواستنەوە و تەوازنکردن و گۆرینی تەل بۆ تویس کێبل بۆ محویلەی گەڕەکی قەڵات بەگوژمەی 42.003.014 دینار.
ڕوونیکردەوە، لەناو قەزای دوکان پڕۆژەکان بریتی بوون لە، دانانی دوو محویلەی یاریدەدەر بۆ محویلەی لای صیانەی دوکان و محویلەی لای ناوچەی پیشەسازی لەگەڕەکی فەرمانبەران بە گوژمەی 81.859.400 دینار، دانانی دوو محویلەی یاریدەدەر بۆ گەڕەکی بانوان بە گوژمەی 70.725.984 دینار و دانانی ڕووناکی بۆ شەقامی دوکان – تۆپزاوا بەگوژمەی 27.314.131 دینار.
لەناوچەکانی دیکەش پڕۆژەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوون:
ناحیەی سورداش
– گۆڕینی محویلەی گوندی گێچینە بەگوژمەی 8.041.808 دینار.
– گۆڕینی ڕێڕەوی ھێڵی 11 کهی ڤی مێرگەپان لەکەمپی ئاوارەکان لە سورداش تا گوندی ھۆمەر قەوم لەجێبەجێ کردندایە بە گوژمەی 112.024.101 دینار.
پیرەمەگروون
– دانانی محویلەی یاریدەدەر بۆ محویلەی ژمارە 435 لە فیدەری سێ لەناحیەی پیرەمەگروون بەبڕی 23.295.729 دینار.
– دانانی محویلەی یاریدەدەر بۆ گوندی حاجیتان بەگوژمەی 29.547.666 دینار.
– گۆڕینی محویلەی ژمارە شەش لە فیدەری چوار لە 250 کەی ڤی بۆ 400 کهی ڤی بۆ گەڕەکی شەھیدان بە گوژمەی 18.465.519 دینار.
– دانانی دوو محویلەی یاریدەدەری٤٠٠ کهی ڤی بۆ محویلەی ژمارە 6+26 لە فیدەری چوار وە محویلەی 250کهی ڤی بۆ محویلەی ژمارە 19 لە فیدەری سێ بە گوژمەی 77.425.931 دینار.
– دانانی سێ محویلەی یاریدەدەر بۆ محویلەی ژمارە 11 لە فیدەری یەک و محویلەی ژمارە پێنج لە فیدەری دوو محویلەی ژمارە 29 لە فیدەری سێ بۆ سێ گەڕەک لەناحیەی پیرەمەگروون بەگوژمەی 75.712.713 دینار.
– نۆژەنکردنەوەی بەشێک لەھێڵی 11کهی ڤی فیدەری یەک ی پیرەمەگروون.
– دانانی محویلەی یاریدەدەر بۆ گوندی سوسێ و محویلەی ژمارە حەوت و ژمارە15 لە فیدەری دوو و گواستنەوەی محویلەی ژمارە 16 لە فیدەری (یەک) لە ناحیەی پیرەمەگروون لەبواری جێبەجێکردندایە بە گوژمەی 127.757.100 دینار.
ناحیەی بنگرد
چاکسازی ھێڵی پەستان بەرز بەدرێژی سێ کم لەشاخی قەرەسرد لە فیدەری دووی وێسگەی دوکانی گەشتیاری بە گوژمەی 107.991.000 دینار.
قەزای بازیان
– دانانی محویلە بۆ بیری ئاوی گوندی ھاڵەی مام قادر بەگوژمەی 50.919.471 دینار.
– گوستنەوەی محویلە لەگەڕەکی ئاشتی/ بازیان بە گوژمەی 13.445.844 دینار.
– دانانی محویلەی 250کهی ڤی بۆ بارەگای فەوجی (یەک)ی لیوای تایبەتی کەرکوک بەگوژمەی 20.851.095 دینار.
– دانانی سێ محویلەی یاریدەدەر بۆ تەیناڵی کۆن و گەڕەکی قەڵا و گەڕەکی نزیک بنکەی پۆلیس و چاکسازی ھێڵی پەستان نزمی گەڕەکی کوپەلەیەکان لەبەردەقارەمان بەگوژمەی 70.103.529 دینار.
– گواستنەوەی دوو محویلە لە فیدەری نۆ بۆ 16بۆ تەوازنکردن لەبازیان بەگوژمەی 38.115.972 دینار.
– دانانی پێنج محویلەی یاریدەدەر بۆ گەڕەکەکانی شارەوانی و برایەتی و سەگرمە لەناو بازیان و کویکیەکان لەئەڵڵایی بەگوژمەی 87.330.717 دینار.
– دانانی سێ محویلەی یاریدەدەر بۆ گەڕەکەکانی ئاشتی و برایەتی و پێشەوا/بازیان بەگوژمەی 60.141.648 دینار.
– رووناککردنەوەی یەکەی 734 لەناو تانکی سەرەکی ئاوی بازیان بەگوژمەی 13.225.422 دینار.
– گۆڕینی ھێڵی 11 کهی ڤی لیوای 711 لە فیدەری 12 بۆ 11 بەگوژمەی 3.736.311 دینار.
– گۆڕینی محویلەی لیوای 711 لە 100 بۆ 250 کهی ڤی بەگوژمەی 12.342.000 دینار.
– دانانی محویلە بۆ بارەگای لیوای ٩ی پیادە لە تەیناڵ.
– دانانی محویلەی یاریدەدەر و چاکسازی تۆڕی پەستان نزم بۆ گەڕەکی گردەنازدار لە ئەڵڵایی و دانانی دوو محویلەی یاریدەدەر بۆ شارۆچکەی تەیناڵ و دانانی محویلەی 250 کهی ڤی یاریدەدەر بۆ گوندی ئەڵڵایی لەئێستادا لە جێبەجێکردندایە بە گوژمەی 182.243.000 دینار.
– دانانی سێ محویلەی 250 کهی ڤی ھەڵگرتنەوەی یەک محویلە لەشارۆچکەی گۆپاڵە و دانانی محویلەی یاریدەدەر بۆ تەیناڵی کۆن و گەڕەکی ھەمەوەندییەکان و گەڕەکی حەمەرەشید لەبەردەقارەمان لەئێستادا لە جێبەجێکردندایە.