كۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10_10 ئەنجام دەدرێت

ئەم بابەتە 42 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، رۆژی 17_4_2021 دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوان و دووپاتیدەكاتەوە لە 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەنراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت كە رۆژی 17_4_2021 دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی لیستی پاڵێوراوان و دووپاتیدەكاتەوە 10_10_2021 رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، جێبەجێ نەكردنی ئەم خاڵە سەرپێچییە لەحوكمەكانی ماددەی (8) یەكەم “لەیاسای هەڵبژاردن”ـی ژمارە (9)ـی ساڵی 2020.

باس لەوەشكراوە درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی هاوپەیمانێتییەكان بەمانای درێژكردنەوەی وادەی هەڵبژاردن دێت، بەپێی ئەو خشتە كردارییەی كە دانراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک