کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئایار، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما بەراوارد بە تۆمارەکانی دوێنی کەمێک بەرزدەبنەوە.

سبەی یەکشەممە 28ی ئایار، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 40 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 32 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا