هۆشدارییەکی توند لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

وەزارەتی داد لە راگەیەندراوێکدا کە واژۆی فرسەت ئەحمەد عەبدوڵـڵای لەسەر ئاماژەی بەوەکرد، “هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێک ڤاکسین وەرنەگرێت تا 1ی 1ی 2022، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “لەدوای 1ی 1ی 2022 هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین”.

ئەم فەرمانە لەلایەن وەزیری دادەوە ئاراستەی ئەنجومەنی شوورای هەرێم، سەرۆکایەتی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەی دادوەری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد کراوە.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا