هەڤاڵ ئەبوبەکر: بێ دڵەڕاوکێ وەرنەسەر سندوقەکانی دەنگدان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: بێ دوودڵی و دڵەڕاوکێ وەرنەسەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا بکەن و تیمێکی نیشتیمانی یەکگرتوو دروست بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی کرد و رایگەیاند، ئومێد دەکەم ئەم پڕۆسەیە ببێتە پڕۆسەی گۆڕانی سیستمی سیاسی لە عێراق بەجۆرێک کە حکومەتی هاوڵاتی و دەوڵەتی یاسا و سەروەری یاسا لەسەر بنەمای دەستوور دروست ببێت”.

وتیشی: هیوادارم تائیفەگەری و ناوچەگەری و حزبایەتی و خزمایەتی و ئەو ململانێیانەی کە لە ساڵی 2003 تا ئێستا پێی گیرۆدە بووە کۆتاییان پێبێت وە هەرێمی کوردستان بتوانێت پەیوەندییەکی دروست و تەواوکارییانە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند دروست بکات”.

لە درێژەی قسەکانی هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، “بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم بێنەسەر سندوقەکانی دەنگدان ئەم مافە لە خۆیان زەوت نەکەن و بتوانن بەشداربن لە گەڵاڵەکردنەوە و دروستکردنەوەی حکومڕانی لە عێراق کە کاردانەوەی راستەوخۆی بەسەر ژیانی گشتی و تاک لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دەبێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا