پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەك لە بارەی بوونی كەسانی بێلانە بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە كەسانی بێلانە ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكـــات لەكاتی بینینی هەر حــاڵەتێكی بوونی كەسانی بێلانە لەسەر شەقام، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی ئاگادار بكەنەوە .

لەیلا عومەر، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند دوای بەدواداچوونی چەند دڵسۆز و خەمخۆرێكی شارەكەمان لەسەر ئەو كەســـانەی بێلانەن و لەسەر شەقام دەمێننەوە بەتایبەت لەم كاتی دابەزینە زۆرەی پلەكانی گەرماوە، گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كارو چاودێری كۆمەڵایەتی كرد، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندن لە ڕێگەی لیژنە تایبەتەكانیان لە ئامـــادەباشیدان لەكاتی ئاگاداركردنەوەیان لە كەسانی بێلانە و بۆ پاراستنی تەندرووستی ئەو كەسانە دەستبەجێ هەڵدەستن بە ئەنجامدانی كاری پێویست.

جێگری پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان كرد لە كاتی بینینی هەر حـــاڵەتێكی بوونی كەسانی بێلانە لەسەر شەقام، دەست بەجێ پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی( ٠٧٧٠٠٤٧٢٠٢٠)، لەبارەی ئەو كەسانەی كە بێلانەن و بــــاری دەرونییان باش نیە، دەست بەجێ پەیوەندی بە ١٠٤ ەوە بكەن، كە بە بەردەوامی تیمی تایبەتە تیان لە ئەركدان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا