پەرلەمانتارێك هۆكارەكانی راوەستانی هەرناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی نەوتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی بەردەم هەناردەنەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات.

عەلی شەممەری ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەشت هۆكارهەیە كە ڕیگرن لە بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕیگەی بەندەری جەیهانەوە، سەرجەم ئەو خاڵە ناكۆكانەش پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە و چارەسەر نەكردنیشیان وادەكات دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت زیاتر دوابكەوێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەكێك لەو هۆكارانەش كێشەی سەرەكی چۆنێتیی گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكانە و ناكۆكی لەسەرە، كە وایكردووە بەشێك لە كۆمپانیاكان دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت رەت بكەنەوە.

باسیلەوەشكرد، هۆكارێكی دیكە بەرهەمی كۆمپانیا بیانییەكان لە هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی كۆمپانیاكانی تر زیاترە، ئەوەش جێگەی نیگەرانیی حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتە و بووەتە هۆی شەرمەزاریی بۆ كۆمپانیاكانی تر و بووەتە هۆی وەستاندنی بەشێكی كارەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا