پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی بەشی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە چەند جارێک ئاڵتونی لە ماڵان دزیبوو.
مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، پاش تۆمار کردنی سکاڵا لە لایەن هاوڵاتیەکەوە، کە لە ماڵەکەی خۆیدا بێهۆش کرابوو دواتر ئاڵتونەکانی لێدزرابوو، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، لە چەندین ماڵی دیکەس ئاڵتونی دزیبوو.
دوای لێکۆڵینەوە هێزەکانی پۆلیس بە بڕیاری دادوەر توانیان، تۆمەتبار(ج،خ،ت)، لە دایک بووی ساڵی 1970دەستگیر بکەن، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە چەندین جار ئاڵتونی لە ماڵان دزیبوو.
تۆمەتبارەکە بە بیانووی هاوکاریکردن، خۆی لەو ژنانە نزیک کردۆتەوە کە بەتەنها ژیاون دواتر خاوەن ماڵەکەی بێهۆش کردووە، ئاڵتونەکانی دزیون.
لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 443ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.