بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سلێمانی، ژمارەیەک شەقامی شارەکە بەربەست دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی مەراسیمەکانی یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەک شەقامی شارەکە بەربەست دەکرێن و بۆ ماوەی دوو رۆژ بە داخراوی دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکاتەوە کە ئەمڕۆ 12-11-2023 کاتژمێر 10ی شەو بەهۆی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە ئەم شەقامانەی لای خوارەوە بەربەست دەکرێن ، وە لە رێکەوتی 14-11-2023 سێشەممە کاتژمێر 12ی شەو سەرجەمی شەقامە بەربەستکراوەکان دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئەو شەقامانەی بەربەست دەکرێن:
1. لە شەقامی صابونکەران بۆ بەردەرکی سەرا و ئاراستەی مزگەوتی گەورە بەربەست دەکرێت
2. لە بەردەرکی سەرا بۆ شەقامی مەولەوی بەربەست دەکرێت
3. لە شەقامی پیرەمێرد بەرەو ئاراستەی بەردەرکی سەرا بەربەست دەکرێت
تێبینی:
1. لە شەقامی صابونکەران بەرەو جادەی کاوە کراوە دەبێت
2. لە شەقامی پیرەمێرد ئوتومبیلەکان ئاراستە دەکرێن بەرەو شەقامی گۆران (ئۆرزدی)

شاری سلێمانی، کە بە پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبی جیهانیی دادەنرێت، لە رۆژی 14-11-1784 و 239 ساڵ لەمەوبەر، لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان دامەزرا و لە ئێستادا یەکێکە لە گرنگترین و پڕبایەخترین شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عێراق بە گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا