بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكراده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌ڵێت، تاكه‌ رێگاى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ داراییه‌كانمان له‌ به‌غدا گفتوگۆ و دانوستانه‌، ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كان شكست بهێنن دوورنیه‌ هاوشێوه‌ى یاساى قه‌رز پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ش تێپه‌ڕێنرێت.

فازڵ نه‌بى، بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واز له‌ دانووستان بهێنین، چونكه ئه‌وه‌‌ تا كه‌ رێگایه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستووریه‌كانمان له‌ رووى داراییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین ره‌نگه‌ هاوشێوه‌ى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنرێت”.

بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق وتیشى:”كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند كێشه‌ى سیاسین نه‌ك كێشه‌ى دارایى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ سیاسییه‌ فراكسیۆنه‌ شیعه‌كان رۆژ به‌ رۆژ داواكارییه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رێمى كوردستان نه‌ك ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ڵكو نه‌وته‌كه‌ خۆى راده‌ست بكات ئه‌وان هه‌ر رازى نابن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، “زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانى شیعه‌ ئه‌و هۆشیارییه‌ ئابورییه‌یان نیه‌ تێبگه‌ن دۆخى هه‌رێم چۆنه‌، به‌داخه‌وه‌ به‌رپرسانى هه‌رێمیش وه‌كو په‌رله‌مانتاره‌كان و راوێژكاره‌كان و شاره‌زاكان نه‌یانتوانیوه‌ واقعى هه‌رێم بۆ شه‌قامى عێراقى روون بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ لاى ئێمه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵك كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن جگه‌ له‌ جنێودان هیچى تر نازانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ خه‌ڵكانى بڕوا پێكراو له‌ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌كان راستییه‌كانى كێشه‌ى هه‌رێم و به‌غدا بۆ شه‌قامى عێراقى روون بكه‌نه‌وه”‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا