بانکی ناوەندی قەبارەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی ئاشکراکرد و نرخەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دیناری لەمڕۆدا خستە بازاڕەکانەوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکیش لە 150 هەزار و 750 دیناردا جێگیر بوو.

رۆژی چوارشەممە (28-2-2024)، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 207 ملیۆن و 455 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، لەو ژمارەیە، بڕی 186 ملیۆن و 835 هەزار دینار بەشێوەی حەواڵەیە و 20 ملیۆن و 620 هەزار دیناریش بەشێوەی نەختینەییە.

پاش ئاشکراکردنی قەبارەی فرۆشی ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمارکرد هەر 100 دۆلارێک بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشبینییەکان بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەوە دەچوون کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و جێبەجێکردنی بەشێک لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دیناری عێراقی داببەزێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و دیار نییە کەی بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا