لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی خۆپیشاندانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک خاوەن نانەواخانە و سەمونخانە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و غازەوە لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، ئەو خاوەن نانەواخانە و سەمونخانانە باسیان لەوەکردووە، لە کاتژمێر 8:00ی ئەمڕۆوە لەبەردەم قائیمقامیەتدا گردبوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا کەس نەهاتووە بەدەم داواکارییەکانیانەوە.

بەشێک لەو خاوەن نانەواخانە و سەمونخانانە بە پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، “کێشەی ئێمە کێشە کۆنەکەیە گرانبوونی غاز و ئاردە، کێشەکانمان چارەسەر نەبوون و وەک خۆیانن، بڕیار بوو دوو کارگە بکەنەوە لە هەولێر و سلێمانی کە ئارد بە نرخێکی گونجاو بدەن بە نانەواکان، بەڵام نرخی ئاردی ئەو کارگانە تەنیا یەک هەزاری کەمترە”.

راشیانگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ قائیمقامیەت کۆببنەوە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، دەشڵێن: دوای کۆبوونەوەکە ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین.

بەشێکی دیکەشیان دەڵێن: قەرزاری ئاردفرۆشین، تیامان نییە قەرزاری ئاردفرۆش نەبێت، دڵنیابە تیای نییە لە چوار و پێنج ملیۆن دینار کەمتر قەرزاری ئاردفرۆش بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا