پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، عێراق دەیەوێت چەند بەنداوێک بۆ کۆگاکردنی باراناو دروستبکات.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا د. لەتیف ڕەشید باس لە قەیرانی ئاو دەکات و دەڵێت، دەمانەوێت چەند بەنداوێک بۆ کۆگاکردنی ئاو دروستبکەین تا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بوارەکانی دیکە سودیان لێوەربگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەخەینەگەڕ تا پشکی خۆمان لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات پێبگات.
باسی لەوەش کرد، چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەین لە پەرلەمان تا ئیتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانمان بکەین و هیواخوازین بە زووترین کات جێبەجێیان بکەین.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا عێراق بەدەست کەمبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و کەمی دابارین و شەپۆلەکانی وشکەساڵی و خۆڵبارینەوە دەناڵێنێت، ئەوە جگە لەوەی کە ئێران و تورکیا بەردەوامن لە گرتنەوە و کەم بەرانەوەی ئاو بۆ عێراق.