شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی گەیشتنە كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی كەركوك، گەیشتنە پارێزگاكە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، شاندە ئەمنییەكە بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شممەری و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی، فەریق ساڵح عامری و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی و ئەمنی بووەو سەردانەكەش بەمەبەستی لێكۆڵینەوە بووە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە.

باس لەوەشكراوە، جگە لە ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركوك ئامانجێكی دیكەی سەردانەكەیان بەسەركردنەوەی هێزە ئەمنییەكانی كەركوكەو لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە كاروبارەكانیان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردودا بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە ژمارەیەك گەنجی كورد لە كەركوك دەستگیركران، دواتر بە هەوڵی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی سەرجەم گەنجەكان ئازادكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا