پرۆژە یاسای پاراستنی ئاژەڵان ئامادە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەكشەممە بەسەرپەرشتیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان چەند ڕێكخراوێكی ئاژەڵدۆست و ژمارەیەك لە چالاكوانانی ئەو بوارە بەڕێوەچوو و گفتوگۆ لەسەر دوو پێشنیازەیاسا بۆ پاراستنی ئاژەڵان كرا.

د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەم یاسایە یەكێك دەبێت لەو یاسا هەرەباشانەی كە پارێزگاری لە ژینگەی كوردستان دەكات، هاوكات سنوورێك دادەنێت بۆ مامەڵەكردنی خەڵك لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەكان و كڕین و فرۆشتن پێیانەوە.

وتیشی: دیاردەی زۆربوونی ئاژەڵی بێلانە لەسەر شەقامەكان و شوێنە گشتییەكان مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ژیان و گیانی خەڵك، لە رووی تەندروستیشەوە گونجاو نییە، بێجگە لەوەی كە ئاژەڵەكانیش پارێزراو نین و دیمەنی لەناوچوونیان بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە ڕۆژانە ئازاربەخشن و مایەی دڵتەنگین.

لای خۆیانەوە بەرپرسی شێڵتەرەكانی پاراستنی ئاژەڵە بێلانەكان، لەگەڵ پزیشكانی ڤێتەرنەری و چالاكوانانی بواری پاراستنی ئاژەڵە ماڵی و كێوییەكان، سەرنج و تێڕوانینەكانیان خۆیان خستەڕوو و بڕیار درا سەرجەم پێشنیاز و سەرنجەكان یەكبخرێن و ڕاوبۆچوونی شارەزایانی زیاتری لەبارەوە وەربگیرێت، بۆئەوەی دواتر وەك پێشنیازەیاسایەكی تێروتەسەل بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا