پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوون بۆ کێشەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، سودانی پێشوازی لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان کردووە و لە کۆبوونەوەیاندا باس لە ئاستەنگییەکانی بەردەم ئاسایشی خۆراک و کێشەی جوتیارانی هەرێم کراوە.
سودانی داوایکرد بەغدا و هەولێر لە هەموو بوارەکاندا بەیەکەوە کاربکەن تا دۆخی ئابووری وڵات پەرەی زیاتری پێبدرێت.
جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە لە هەموو ناوچەکان گەشەی زیاتر بە ئابووری بدرێت بەمەبەستی زیادکردنی هەلی کار و هاوکاریکردنی جوتیاران.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، عێراق جیاوازی لەنێوان جوتیارانی هەرێم و جوتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکات لەبابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، وتیشی بۆ جوتیارانی هەرێم ڕێژەی دیاریکردووە و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.