پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پاش چەندین جار دواخستنی سکاڵاکە، دواجار پرسی ”بەستنەوەی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێم بە تەواوکردنەوەی پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران هەرێم لە بانکەکانی فیدراڵیی عێراق گرێدا”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، دادگای باڵای فیدراڵیی بە پاساوی “نەبوونی پسپۆڕی” سکاڵاکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام دادگاکە ئەوەشی راگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێم پەیوەستە بە تەواوکردنی پرۆسەی بەئەلەکترۆنیکردنی (تەوتین) مووچەخۆرانی هەرێم، بەو واتایەی ”دوای کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران، راستەوخۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە”.

سکاڵاکە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمەوە لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم تۆمار کرابوو، لە سکاڵاکەدا داوا كراوە هەردوو دەسەڵاتی ناوبراو بەشێوەیەکی “تەواوەتی” پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی درووستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە 22ـی ساڵی 2008ـی هەمواركراوی فیدراڵی، هەروەها داوایان كردووە ئەو بڕیار و رێنماییانەی كە سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی دەربارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەریان كردوون، هەڵبوەشێنرێنەوە کە بریتین لە بڕیارەکانی ژمارە 6،7،8 و 9.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا