تەندروستی هەرێم: گومانی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت پێشبینی هەڵكشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت”.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاگەیاند:”تائێستا لەلایەن دانیشتووانی هەرێمی كوردستانەوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنا وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاووڵاتی كە دەكاتە ڕێژەی (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەكەم و زیاتر لە 144 هەزار هاووڵاتی كە دەكاتە ڕێژەی (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنای وەرگرتووە”.

دەشڵێت “پێشبینی هەڵكشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەكرێت، بەداخەوە جارێكی تر ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەكانی پێشووە”.

بەوتەی سامان بەرزنجی، بۆیەكەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی كیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانكردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دەلتا) لە هەرێمی كوردستان دابینكرا و جەختدەكاتەوە، وەزارەت ئامادەكاری زیاتری ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هەڵكشانێكی نوێ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا