لە مڕۆوە تا 13ی مانگ وادەی ئازادكردنی گیراوانی شیلادزێیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر زیندانیكردنی پێنج گەنجی شیلادزێ و دەڤەری بادینان كەبۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانیكراون، بەپێی بریاری دادگا كەماوەی دەستەسەركردنیان بۆ هەژماركراوە، پێویستە لەبەرواری ئەمڕۆ تا 13ی ئەم مانگە ئازاد بكرێن.

لەوبارەوە رەمەزان ئەرتیسی، یەكێك لەپارێزەرانی كەیسی گیراوانی بادینان وپێنج گیراوەكەی شێلادزێ، رایگەیاند: بەپێی بریاری دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر، كەماوەی دەستگیركردنی پێنج گیراوەكانی شێلادزێیان بۆ هەژماركراوە، پێویستە لەرێككەوتی 8 تا13_12_2022 ئازاد بكرێن، كە لە رێكەوتی8_12_2020 دەستبەسەركرابوون.

گیراوانی شێلادزێ بریتین لە (یوسف شریف، مەحمود ناجی سدیق، كوڤان تارق، نێچیرڤان بەدیع، ئەمجەد یوسف).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا