دوای گەڕانەوەی لەئەمریكا مستەفا كازمی سەردانی بەسرە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای گەڕانەوەی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەستبەجێ خۆی گەیاندە شاری بەسرە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری روسیا تودەی، ئێوارەی رۆژی شەممە مستەفا كازمی لەگەڵ گەیشتنەوەی بەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بە‌غدا، ڕاستەوخۆ چووەتە پارێزگای بەسرە، كە چەند رۆژێكە لەبەسرە خۆپیشاندانەو گرژی و ئاڵۆزی بەرۆكی ئەو شارەی گرتووە.

ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بەوەش كردووە بۆ بەرگرتن لەتەشەنەسەندنی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر كازمی سەردانی بەسرەی كردووەو دەیەوێت كەشی ئەو شارە ئارام بكاتەوە.

كازمی بەنیازە لەگەڵ هەریەكە لەپارێزگاری بەسرەو سەركردەی هێزە ئەمنییەكان كۆبێتەوەو پێدەچێت چاوی بە كەسایەتییە گەورەكان و شێخی عەشیرەتەكانی ئەو پارێزگایەش بكەوێت.

ماوەی چەند رۆژێكە ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لە شاری بەسرەو دروستبووەو چەندین بریندار و كوژراوی لێكەوتووەتەوە، خەڵكی ئەو پارێزگایەش داوای لەسەركارلابردنی دەسەڵاتدارانی ئەو پارێزگایە دەكەن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەشتی بۆ ئەمریكا كرد و لە كۆشكی سپی چاوی بەدۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو چەندین دەسەڵاتداری دیكەی كۆشكی سپی كەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا