بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی توندی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، دەستەی کەشناسی هەرێمیش ئاماری بارانباریینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای دەربەندیخان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (25-12-2023)، دەستەی کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی وێستگە جیاجیاکانی هەرێمی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی دوێنێ تاکو کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە شاری رانیە تۆمارکراوەکە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا بڕی 64 ملیم باران باریووە و پاش ئەوش قەزای دەربەندیخان دێت بە 56 ملیم، زۆرترین بڕی بارانی لێباریووە.

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان:

هەولێر 12.5 ملیم
سلێمانی 11.9ملیم
دهۆک 3.7 ملیم
کەرکووک 13.8 ملیم
هەڵەبجە 13.8ملیم
چەمچەماڵ 13.3 ملیم
زاخۆ 2.5 ملیم
کەلار 4.4 ملیم
سۆران 29 ملیم
رانیە 64 ملیم
قەڵادزێ 35 ملیم
دەربەندیخان 54.6 ملیم

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا