هۆشداری دەدرێت لە لەناوچوونی سامانی ئاژەڵ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سامانی ئاژەڵ لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەرەو لەناوچون و مایەپوچ بون دەڕوات، چەند رێگاچارەیەكیش دەخاتە ڕوو لە پێناو گرنگیدان بە سامانی ئاژەڵ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە.

عەبدولستار مەجید لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، “هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر مەڕ و بزن و مانگاو و ڕەشەوڵاخی تێدایە و سامانێكی گرنگ و سەرمایەیەكی كشتوكاڵی گەورەیە و مایەی بژێوی هەزارەها خانەوادەیە، بەڵام بەداخەوە ئەویش وەك سێكتەرەكانی دیكەیە لەبەرئەوەی حكومەت هیچ پاڵپشتیەكی ناكات بەرەو لەناوچون و مایەپوچبونە”.

وتیشی: دوای چەندین بەدواداچون لەگەڵ هەندێك لە هاوڕێكانم لە لیژنەی كشتوكاڵ لە ڕابردو و ئێستادا بۆم دەركەوتوە كە ئەو سامانە نیشتمانیە لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچوندایە و ئەمەش لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی هەژمونی وڵاتانی دراوسێ بەسەر ئەم سێكتەرەو بە ئارەزوی خۆیان یاری بە بازاڕ دەكەن، جا ئەگەر دەسەڵات ڕاست دەكات كە گرنگی بە كشتوكاڵ و لە نێویشیدا سامانی ئاژەڵ دەدات با ئەم ڕێكارانە بگرێتەبەر، دەنا ئەوەی وتویەتی و دەیڵێ تەنها قسەی بێ كردەوەیە و قسەش فەقیرە هەمو كەس پێی دەوێرێت.

عەبدولستار مەجید رایگەیاندوە، یەكەم رێكار داخستنی سنورەكان بەڕوی هاوردەكردنی ئاژەڵی وڵاتان ، دوەم ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی ئاژەڵ بەشێوەی قاچاخ یەكێكی دیكە لە رێكارەكان هەڵكەندنی بیری قوڵ بۆ ئاژەڵداران، خاڵی پێنجەمیش پێدانی قەرزی كشتوكاڵی بەتایبەت بە گوندنشینان بەمەبەستی زیندوكردنەوەی ئەم سێكتەرە، هەروەها خاڵێكی دیكەش پێدانی دەرمان و ڕشاندنی پەچە(هەوێز)ی ئاژەڵەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا