لە ماوەی هەشت ساڵدا توركیا چوار هەزار هێرشی كردووەتە سەر خاكی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵگەی مەدەنیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە مانگی ئابی ساڵی 2015ەوە تاوەكو كانوونی دووەمی 2021 توركیا زیاتر لە چوار هەزار هێرشی ئاسمانی، تۆپباران و زەمینی لە سنووری عێراقدا ئەنجامداوە و نزیكەی هەزار و 600 هێرشیان لە ساڵی 2021دا بووە.

بە گوێرەی راپۆرتی (هەڵمەتی كۆتاییهێنان بە پێشێلكارییەكانی سنوور)ی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە كە بارەگای سەرەكی لە جنێڤە و لقی لە 12 وڵات هەیە و بارەگای لە واشنتن و نیویۆركیش هەیە، لە ماوەی نێوان 1ی ئابی 2015 تاوەكو 31ی كانوونی یەكەمی 2021، هێزە سەربازییەكانی توركیا لانیكەم 88 جار لە رێگەی هێرشی زەمینی، تۆپباران و مووشەكبارانەوە سنووری عێراقیان پێشێلكردووە و بەو هۆیەشەوە، 123 هاووڵاتیی سڤیل كوژراون و 161 هاووڵاتیش برینداربوون، زۆرترینیش لە ساڵانی 2020 و 2021 بووە و كە هەر ساڵێكیان نزیكەی 20 جار توركیا هێرشی لەو ناوچانە ئەنجامداوە.

لە راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، نزیكەی 55 لە قوربانییەكانی هێرشەكانی توركیا لە ناو ئەو كەسانەدان كە بە جووتیاری و كاری كشتوكاڵەوە سەرقاڵن، نزیكەی 25 هێرشی كردووەتە سەر ئەو ناوچانەی كە جووتیاران بە كاری كشتوكاڵەوە سەرقاڵن، 15 هێرشیان لە رێگەی هێرشی ئاسمانی و، 9 هێرشیان لە رێگەی تۆپهاوێژ و هێرشێكی دیكەشیان لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دیكەوە بووە، زۆرجاریش هێرشەكان لەو كاتانەدا بوون، كە خەڵك لەسەر كێڵگە و كشتوكاڵ، لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكانیان یان ئەوانەی كە خەریكی راوەماسی بوون.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، 87%ی كوژراوان پیاون، 13%یان ژنن، هەروەها شەش منداڵیش كوژراون و 14ی دیكەش برینداربوون.

لە دوایین ئاماردا، كە لە رۆژی 15ی ئەیلوولی2022 بڵاوكرایەوە، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری پێنج مانگی شەڕ و پێكدادانی گەریلاكانی لەگەڵ سوپای توركیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە خاكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا، دوو هەزار و 132 سەربازی توركیایان كوشتووە و 105 گەریلاش گیانیان لەدەستداوە.

لە بەرامبەریشدا، وەزارەتی بەرگریی توركیا گیانلەدەستدانی 379 گەریلا و كوژرانی 59 سەربازی سوپای وڵاتەكەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە كوژرانی دوو هەزار و 132 سەربازی توركیا و گیانلەدەستدانی 105 گەریلای راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا