بۆ دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم توركیا چەند مەرجێكی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توركیا داوا دەكات ببێتە هاوبەشی نەوتی هەرێمی كوردستان و لە هەناردەكردنی نەوت هاوشانی حكومەتی عێراق و هەرێم وەك لایەنی سێیەم ڕۆڵی پێ بدرێت.

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، توركیا سێ مەرجی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە كە یەكێكیان لێخۆشبوونە لەو سزا داراییەی دادگای پاریس بەسەریدا سەپاندووە كە بڕەكەی زیاتر لە ملیارێك دۆلارە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، توركیا سێ مەرجی سەرەكی داناوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان.

وتیشی: لێخۆشبوون لەو قەرەبووەی كە دادگای پاریس بەسەر توركیای سەپاندووە یەكێكە لە مەرجەكان، دووەم مەرج بریتیە لەوەی شایستەی دارایی كۆمپانیا توركیەكان پارێزراو بێت و دەشبێت توركیا وەك لایەنی سێیەم لەم پرۆسەیەدا بەشداری هەبێت و رۆڵی پێبدرێت.

رۆژی دووشەممە 19_6_2023 شاندێكی حكومەتی عێراق و توركیا لە بەغدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا