وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ناوچەی قەرە حەسەن لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدا، كە داعش وەك رێڕەوی هاتووچۆ و مانەوە، بەكاریدەهێنا.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە 13_9_2022، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە لە میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری ناوچەی قەرە حەسەن بۆ گوندەكانی جەوەڵ بۆر، ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی كە گومان دەكرا تیرۆریستانی داعش وەك رێڕەوی هاتووچۆ و مانەوەیان بەكاریان دەهێنا، ئەنجامدا.

ئەوەشهاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە، لە چوار قۆڵەوە ئەنجامدراوە و ماوەی شەش كاتژمێر بەردەوامبووە، یەكەكانی لیوای 22ـی پیادە تێیدا بەشداربوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە، دوای ئەوە دێت، لە كۆتایی مانگی ئابدا داعش دوو هاووڵاتی كوردی خەڵكی ناوچەكەیان شەهیدكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا