پۆڵتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێژەی بێکاری بە شێوەیەکی بەرچاو لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرزبووەتەوە و ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن و 337 هەزار کەس لەو وڵاتە بێکارن.
بەپێی دوایین داتاکانی دامەزراوەی تویک، کە رۆژی پێنجشەممە 10ی ئابی 2023 بڵاویکردووەتەوە، رێژەی بێکاری لە مانگی حوزیران، لە تورکیا و باکووری کوردستان، سەدا 0.1 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 6.9% زۆرترین رێژەی بێکاری لە نێو ژنانە و گەیشتووەتە سەدا 13.2 و لە نێو پیاوانیش بۆ سەدا 7.8 بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ژمارەی بێکاران لە مانگی حوزەیران لە تورکیا و باکووری کوردستان، بەراورد بە مانگی پێشوو، دوو هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 337 هەزار کەس.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە مانگی حوزەیران بەروارد بە مانگی ئایار دامەزراون، بە ڕێژەی سەدا 0.6 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 47.8%. ئەم ڕێژەیە لەسەدا 65.2 بۆ پیاوان و لەسەدا 30.8 بۆ ژنان بووە.