بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20ی کرێی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، ” ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە 128لە بەرواری 27/3/2024 بڕیاری لێخۆشبوونی دا بە ڕێژەی %20 لە بڕی پارەی کرێی کەڵەکەبووی بەشداربووانی کارەبای هاوڵاتیان تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان”.

ڕوونیکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە7ی نیسانی2024، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە 4650 بڕیارەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی کارەبا کردووە داواشیکردووە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە لە 7/4/2024 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا