بافڵ جەلال تاڵەبانی 11 بڕیاری دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی 11 بڕیاری نوێی دەركردو بەپێی بڕیارەكان زۆربەی داواكاری خوێندكارانی خۆپیشاندەر جێبەجێكراوەو زۆرینەی كێشەو گرفتەكانیان چارەسەردەكرێن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە:

1- سیانەكردن و نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی سەرجەم پێداویستیەكانی هەردوو زانكۆی سلێمانی و پۆلە تەكنیك، لەوانە دابینكردنی كەلوپەلی ناو ژوورەكان وەكو لۆكەر، فەرش و دابینكردنی هێڵی ئینتەرنێت و ڕوناكی بۆ بەشە ناوخۆییەكان

٢ -دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشە ناوخۆییەكان و چارەسەركردنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی رێگرن

٣ -چاككردنەوەی سیستەمی گەرمكەرە و ساردكەرەوەی بەشە ناوخۆییەكان و هۆڵەكانی خوێندن

٤ -دابینكردنی پاس بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار بۆ هاتوچۆكردنی نێوان شارەكان بێ بەرامبەر

٥ -دابینكردنی سێ بنكەی تەندروستی بۆ بەشە ناوخۆییەكانی ( كەمپی نوێی كچان، كەمپی ناوشار، كەمپی كۆلێژە كشتوكاڵیەكان)

٦ -چارەسەركردنی ئەو خوێندكارانەی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بێ بەرامبەر لە نەخۆشخانەی شۆرش

٧ -دابینكردنی داشكاندن و ئاسانكاری لە كڕینی شتومەكدا بۆ خوێندكاران لە كۆگاكاندا

٨ -دابینكردنی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی زیاتر بۆ بەشە ناوخۆییەكان

٩ -بە كرێگرتنی بینا بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان لە ناو شار

١٠ -ئامادەكردنی كتێبخانەیەكی نوێ لە كەمپی ناوشاردا

١١ -دروستكردنی پەرژینێك بە دەوری بەشە ناوخۆییەكانی كۆلێژی كشتوكاڵ و چارەسەركردنی كەم و كورتیەكانی دیكەی.

ئەو بڕیاریانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردودا خۆپیشاندانی بەرفراوانی خوێندكاران بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بەشەناوخۆیی و دابینكردنی دەرماڵە بەڕێوەچوو.

دواتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران كۆبوەوەو بەڵێنی پێدان زۆرینەی داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ بكات.

ئەو هەوڵەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەکاتێکدایە، حكومەت هەرێمی نەیتوانی وەك پێویست بەدەم چارەسەری كێشەو گرفتەكانی خوێندكارانەوە بچێت، بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا وەك حزب كار بۆ چارەسەری زۆربەی كێشەكانی خوێندكاران بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا