لە سنووری کەسنەزان تەرمی مێرمنداڵێک دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنووری ناحیەی کەسنەزان تەرمی مێرمنداڵێک دۆزرایەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تەرمی ئەیوبی 13 ساڵانە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاتژمێرێک لەمەوبەر تەرمی مێرمنداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە”.

وتیشی، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی مێرمنداڵەکە دەستیپێکردووە و باوکی ئەیوب وتویەتی ئەو تەرمە تەمی کوڕەکەیەتی.

لە ئێستاشدا تەرمەکە لە پزیشکی دادی هەولێرە و توێکاری بۆ دەکرێت تا بزانرێت ئەوە تەرمی ئەیوبە یاخود نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا