زیلینسکی ئامۆژگاری سەربازی لە کوڕە نۆ ساڵانەکەی وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کوڕە نۆ ساڵانەکەی ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە یەکێک لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی زیلینسکی دادەنرێت کە بەردەوام ئامۆژگاری لێوەردەگرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی هاوسەرەکەی زیلینسکی ڕایگەیاند، “کوڕە گەورەکەم وەک زانایەکی سیاسی وایە و هەموو شتێک دەزانێت و بەردەوام ئامۆژگاری سەربازیمان دەکات.

وتیشی، “بەردەوام پێمان دەڵێت پێویستە چی بکڕین و دەزانێت کام تانک و فڕۆکە و هێلیکۆپتەر بۆ ئێمە پێویستە تا بیکڕین و خۆمان نیمانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کوڕەکەم دەزانێت کام وڵاتە بەشێوەیەکی خراپ یارمەتیمان دەدات و کام وڵات بۆ ئێمە باشە، ئەو پسپۆڕی سەربازییە و دەتوانن خۆتان لەوبارەیەوە بیدوێنن”.

ماوەی چەند مانگێکە ئۆکرانیا سەرقاڵە بەو جەنگەی لەلایەن ڕوسیا دژی بەرپاکراوە، بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی ئۆکرانی ئاوارە بوون و چەندین شار و ناوچەش وێران کراوە، ئەوە جگە لەو زیانە گیانییانەی بەر هەردوو بەرەی جەنگ کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا