پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی شەڕەتەقەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی پیرەمەگرون، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
لەوبارەیەوە سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس گەیەندراوەتە لامان کە بەهۆی شەڕەتەقەوە فیشەکیان بەرکەوتبوو.
وتیشی، یەکێکیان کە گەیەندرایە لای ئێمە گیانی لەدەستدابوو و ئەوەی دیکەش لەژێر چارەسەردایە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت و بەوتەی سامان نادر، هێشتا تەرمەکە نەبراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و چاوەڕوانی تیمەکانی بەڵگەی تاوانن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.