عیرفان عەلی وەكو رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی دەمێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی كامیل حاجی عەلی، كاندیدی رابەرایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی نەیتوانی دەنگی 50+1ـی كۆنگرەی حیزبەكەی بەدەستبهێنێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەكو رابەری بزووتنەوە لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 05-02-2022 كۆنگرەی 12ـەمی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو، كامیل حاجی عەلی 264 دەنگی بەدەستهێنا و 276 دەنگیش سپی و نەخێر بوون، بەو پێیەش نەیتوانیوە زۆرینەی سادەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.

لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەكە كە بەر لە كۆنگرە بەڕێوەچوو، بڕیار دراوە لەسەر ئەوەی رابەری دەبێت دەنگی (50+1)ی كۆنگرە بەدەستبهێنێت.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ماوەی دوو خول رابەری بزوتنەوە بووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوە، لەم كۆنگرەیەدا مافی ئەوەی نەبوو خۆی كاندید بكاتەوە، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە پەنا برا بۆ دانانی مەرجی (50+1)، ئەمەش رێگربوو لە سەركەوتنی كامیل حاجی عەلی‌ و هیچ كەسێكی تریش خۆی بۆ پۆستەكە كاندید نەكرد.

بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ساڵی 1987 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن كۆمەڵێك مامۆستای ئایینی و بە سەركردایەتیی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز دامەزرا، ئێستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتیی بزووتنەوەكەیە، بزووتنەوەی ئیسلامی یەكەم حیزبی چەكداری ئیسلامی بوو تاوەكو ساڵی 2001 كە بڕیاریاندا چیدیكە چەكدار نەبن و ئاڵا و لۆگۆی حیزبەكەشیان گۆڕی و لە 2003 بەیەكجاری چەكیان دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا