22 په‌رله‌مانتاری كوردستان داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس
22 په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان لەیاداشتێكدا داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن، بڕگەیەكی تایبەت بە رەوشی موچەخۆرانی هەرێم و ئەو هۆكارانەی كە بونە هۆی بڕینی موچە، چارەنوسی موچەی ئەو مانگانەی موچەخۆران بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان زیاد بكرێت.

بڕیاره‌ى پەرلەمان سبه‌ینێ چوارشەممە كۆبێتەوەو بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش بریتی دەبێت لە دەنگدان بە كه‌مال ئه‌تروشی، كاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەكان و 22 په‌رله‌مانتاریش داواى زیادكردنى بڕگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ موچه‌ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆى له‌سه‌ر زیادكردنى ئه‌و بڕگه‌یه‌ كردووه‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “ئێمه‌ وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ پێش ده‌ستپێكردنى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستى خۆمان له‌ ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ داواكاریه‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین”.

وتیشى، “هیوادارین سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی رابردوو دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامى یاداشته‌كه‌مان نه‌داته‌وه‌، چونكه‌ یاداشته‌كه‌ یاساییه‌ و پێشتریش داوامان كردووه‌ بڕگەیەكی تایبەت بە رەوشی موچەخۆرانی هەرێم، ئەو هۆكارانەی كە بونە هۆی بڕینی موچە و چارەنوسی موچەی ئەو مانگانەی موچەخۆران زیاد بكرێت”.

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆكى حكومه‌ت دواى 18 مانگ كاندیدێك داده‌نێت و له‌ پشوى په‌رله‌مانیشدا كۆبونه‌وه‌ى نائاسایى بۆده‌كات.

له‌ یاداشتێكیشدا كه‌ 22 په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا داوایان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كردووه‌ بڕگەیەك بۆ كۆبونەوەی ژمارە (یەك)ی نائاسایی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان زیادبكرێت و بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا