نەوت و کانزاکانی سلێمانی: هەر بریکارێک غاز بە گرانتر بفرۆشێت سزا دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێبوار عەبدوڵـڵا، لێپرسراوی یەکەی غاز لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر بریکارێک غاز بە گرانتر لە 8500 دینار بفرۆشێت، سزادەدرێت.

ڕێبوار عەبدوڵـڵا ئاماژەی بەوەکرد، پشکی غاز لە سلێمانی کەمی نەکردووە و تەنها خواست لەسەر بەکارهێنانی غاز زۆر زیادی کردووە.

وتیشی، پشکی غاز لە سنووری سلێمانی نەک هەر کەمی نەکردووە بگرە لە 11 پشکەوە بووەتە 12 پشک و زیادیکردووە.

لەبارەی گرانبوونی نرخی غازیشەوە ئاشکرای کرد، نرخی غاز گران نەبووە، بوتڵێک غاز کە 12 کیلۆی تیایە بە غازەکەوە کێشەکەی دەبێت بگاتە 28 کیلۆ و ئەمەش بە 8500 دینار بگاتە دەستی هاوڵاتیان، هەر بریکارێکیش گرانتر بیفرۆشێت سزادەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا