بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژی گەنجەکەی سەیدسادق خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە10ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەفیشەک بریندار کراوە و گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دواتر بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد.

ڕوونیکردەوە، سەرەنجام بکوژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 ڕاگیراوە، لەلێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار (ب، ع) هۆکاری تاوانەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا