سەدر: حكومەتی نوێ قورسایی بۆ وڵات دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، حكومەتی نوێی عێراق سەنگ و قورسایی بۆ وڵات دەگەڕێنێتەوە، جەخت لەوەشدەكاتەوە ئەو حكومەتە سەر بە رۆژئاواو رۆژهەڵات نابێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، لە رێگەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ وە سەنگ بۆ وڵات دەگەڕێتەوە.

هاوكات جارێكی دیكە دژایەتی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕیووە، داواش لە لایەنگرانی دەكات دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی لەبەر چاوبگرن.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق رەوتەكەی موقتەدا سەدر نزیكەی 73كورسی بەدەستهێناوە، بەوەش وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن دیاریكرا، چاوەڕوانیش دەكرێت دوای بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزو لایەنەكانی دیكە حكومەتی نوێ پێكبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا