هۆكاری كەمبونەوەی كارەبا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەبونی توانای خەڵك بۆ كڕینی سوتەمەنی، هاوڵاتیان وزەی كارەبا بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن بەوەش خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیادیكردوەو كاتژمێرەكانی كارەباش كەمبوەتەوە.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، بەهۆی نزیكبونەوە لە وەرزی سەرما و سۆڵەو نەبونی توانای خەڵك بۆ دابینكردنی سوتەمەنی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیادیكردووە.

وتیشی، “لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا نزیكەی 600 مێگاوات خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە، ئەوەش هۆكارە بۆ كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی”.

هۆشداریشیدایە ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ بەستراوە، لە كاتی بوونی هەر كێشەك یان بڕانی كارەباكەیان، خۆیان دەستكاری بۆردەكان نەكەن، بەڵكو و پەیوەندی بە سیانەی گەڕەكەكانیان بكەن بۆ ئەوەی بۆیان چارەسەر بكەن، بەپێچەوانە هەر گرفتێك دروست ببێت ئەوا خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێش هاتنی وەرزی سەرما، وەزارەتی كارەبا رۆژانە زیاتر لە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدا، بەڵام ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بەرزبونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ 16 كاتژمێر كەمبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا