سەرۆكی رووسیا رێككەوتننامەیەك لەگەڵ ئۆكرانیا هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا رێككەوتننامەی تایبەت بە بەكارهێنانی دەریای ئازوف و گەرووی كێرچ لەگەڵ ئۆكرانیا هەڵدەوەشێنێتەوە.

ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی رووسیا یاسای هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی نێوان وڵاتەكەی و ئۆكرانیای دەربارەی بەكارهێنانی دەریای ئازوف و گەرووی كێرچ، واژوو كرد.

بەگوێرەی یاساكە كە بە واژووی پوتن لە سیستمی زانیاری یاسایی حكومەتی رووسیا، بڵاوكراوەتەوە، رێككەوتننامەی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا دەربارەی بەكارهێنانی دەریای ئازوف و گەرووی كێرچ، هەڵوەشاوەتەوە.

رۆژی یەكی حوزەیران ئەنجوومەنی دوما و رۆژی حەوتی حوزەیران ئەنجوومەنی یەكێتی رووسیا، ئەم یاسایەی پەسەند كرد.

رێككەوتننامەی هەماهەنگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا تایبەت بە بەكارهێنانی دەریای ئازوف و گەرووی كێرچ، لە 24ی كانوونی یەكەمی 2003دا لە شاری كێرچی دوورگەی كریمیا واژوو كرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا