چوار چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رایگەیاند، لە باکوری پارێزگاکە و لە بۆسەیەکی بەهێزدا چوار چەکداری داعش کوژران.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی راگەیاند، “هێزێک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر، توانیویانە چوار ئەندامی رێکخراوی چەکداری داعش لە باکوری کەرکوک بکوژن”.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، هێزەکانی عێراق شەوی رابردوو لە پارێزگای کەرکوک بۆسەیان لەبەردەم ژمارەیەک چەکداری داعش داناوە.

ئەم رووداوەش دوای هێرشە توندەکەی چەکدارانی داعش دێت، کاتێک دوو رۆژ لەمەوبەر بەهۆی هێرشێکەوە 12 ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵییان لە کەرکوک کردە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا