دوای هەشت ساڵ كچێكی ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كچێكی كوردی ئێزدی كە لەساڵی 2014 لە لایەن داعشەوە رفێندرابوو لە سووریا رزگار كرا و رادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە.

ڕۆزە ئەمین، یەكێكە لەو كچانەی، كە لە كاتی داگیركردنی شنگالدا كەوتە دەست داعش و دوای هەشت ساڵ، رۆژی چوارشەممە، ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە لە شنگال.

بەپێی زانیارییەكان رۆزە تەمەنی 19 ساڵە و خەڵكی شنگالە، دوای ئەوەی لە سووریا رزگار كراوە، ئێستا چووەتەوە لای كەسوكارەكەی لە كەمپی خانكێ لە پارێزگای دهۆك.

خێزانی رۆزە لە 2014 كەوتنە دەستی داعش، تاوەكو ئێستاش دایك و باوكی بێسەروشوێنن.

لە رۆژی 11ـی مانگی رابردوو ئاسایشی ژنان لە كۆبانێ شوێنی رۆزەیان ئاشكرا كردووە و رزگاریان كردووە، دواتر رادەستی ماڵی ئێزدییان كراوە.

بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوەكان، لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال شەش هەزار و 417 كەس كەوتنە دەستی داعش، تاوەكو ئێستا بە رێگەی نووسینگەكە زیاتر لە سێ‌ هەزار و 500 كەس رزگاركراون.

ڕۆزا دەڵێت، ژیانی لەگەڵ داعش زۆر زەحمەت بووە، ئەشكەنجەیان داوە، ئێستا زۆر دڵخۆشە بە ڕزگاربوونی لەدەستی داعش و گەڕانەوەی بۆ شنگال، ئومێد دەكات، ڕۆژێك دایكیشی لەدەستی داعش ڕزگار بكرێت و پێی شاد ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا