هەسەدە:لەكۆنترۆڵكردنەوەی زیندانی سناعەدا 374 داعش كوژراون

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجامی كۆتایی شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی گرتووخانەی سناعەی لە گەڕەكی غوێرانی حەسەكە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لەماوەی حەوت رۆژی شەڕ و پێكدادانەكاندا121 شەڕڤان و كارمەندی هێزەكانی ناوخۆ شەهیدبوون و 374 داعش كوژران.

فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “لە 20 ی كانونی دووەم و بە پێی پلانێكی پێشتر داڕێژراو تیرۆریستانی داعش لە رێگەی چەند خۆكوژێكەوە پەلاماری گرتووخانەی سناعەیان لە حەسەكەدا، هاوكات هەزاران تیرۆریستیش لە گرتووخانەكە دەستیانكرد بە پەلاماردانی كارمەندانی گرتووخانەكە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “دوای حەوت رۆژ لە شەڕو رووبەروبوونەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ شانە نوستوەكان و تیرۆریستانی ناو گرتووخانەكە توانیان پیلانی رزگاركردنی هەزاران تیرۆریستی مەترسیدار پوچەڵبكەنەوە”.

هەسەدە ئاماری حەوت ڕۆژی بەرگریكردنی شەڕڤانانی بەرامبەر داعش ڕاگەیاندوو، كە بەپێی ئامارەكە، 121 كارمەند و شەڕڤان شەهیدبوون، كە 77 یان كارمەندی زیندانەكە بوون و 40 یان شەڕڤانی هەسەدە بوون، هەروەك چوار هاوڵاتی مەدەنییش شەهیدبوون، هەروەها 374 داعش كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا